بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاگەیێندراوی دووهەمی وەزارەتی ئیتلاعات لەسەر کارەساتی تیرۆریستی بارەگای شاچراغ بڵاو کرایەوە.
دوای ڕووداوە ترۆریستییەکەی شاچراغی شیراز، هەوڵی سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمام زەمان بۆ شوێنگیری هۆکارەکانی ئەو ڕووداوە بەردەوام و بێ وچان درێژەی هەبووە.
کۆی لێکۆڵینەوە و هەڵمەتەکانی ئەو وەزارەتخانەیە بووەتە هۆی ناسینەوە و دەستگیر کرانی سەرجەم هۆکارەکانی ئەنجام و پشتیوانی ئەو هەوڵە تیرۆریستیە.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هەروەها هاتووە کە جودا لە ئەوە ژمارەیەکی دیکە لە هاوبیرەکانی ئەو کەسانە کە بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هاشێوەی هاتبوونە نێو ئێران دەستگیر کراون. بەم شێوەیە تا ئێستا 26 تیرۆریستی تەکفیری دەستگیر کراون کە هەر هەموویان نا ئێرانی و هاووڵاتی کۆماری ئازەربایجان، تاجیکستان و ئەفغانستانن.