پارێزگاری کوردستان لە کەم بوونەوەی 7 لەسەدی هەڵاوسانی ساڵانەی ئەو پارێزگایە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیلی زارعی کووشار شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە لە کۆبوونەویە کارگرووپی ڕێکوپێک کردنەوەی بازاڕی پارێزگا لە سنە ڕایگەیاند: پێویستە ڕێوشوێنێک بگیردرێتە پێش کە بازاڕی پارێزگا سەقامگیر ببێتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند: لە ساڵی ڕابردووەوە تا کۆتایی ڕەزبەری ئەمساڵ، هەڵاوسانی کوردستان 7 لەسەد دابەزیوە و ئێستا لە پلەی شازدەیەمی هەڵاوساندایە.

زارعی کووشا وتیشی: ئێمە پێویستمان بە شرۆڤەیەکی ڕاست بۆ ناسینەوەی هۆکارەکانی بەرز بوونەوەی نرخەکان و جیاوازی نرخی کاڵاکان لەگەڵ شوێنەکانی دیکەی ئێران هەیە.