وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هاویشتنی سەرکەوتووانەی مانگیلەبەری قائیم 100 نمایشێکی دیکە لە هێزی نەتەوەیی و توانایی گەنجانی ئێران لە بواری زانست لە ژێر سێبەری گەمارۆ و ئەوپەڕی گوشارەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کاردانەوە بە هاویشتنی سەرکەوتووانەی مانگیلەبەری قائیم 100، نووسی: هاویشتنی سەرکەوتووانەی مانگیلەبەری قائیم 100 نمایشێکی دیکە لە هێزی نەتەوەیی و توانایی گەنجانی ئێران لە بواری زانست لە ژێر سێبەری گەمارۆ و ئەوپەڕی گوشارەکانە و ئەوە هەمان شتە کە دوژمنانی ئێران لێی تووڕەن.

شیاوی باسە کە ڕۆژی شەممە تاقی کردنەوەی قۆناغی یەکەمی مانگیلەبەری قائیم 100 بە سووتەمەنی سفت بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا.