کۆشکی سپی لە نوێترین هەڵوێستی خۆیدا لێدوانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ئێرانی چاک کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەرەبییە، جان کربی، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئەوەی کە مەبەستی جۆبایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وتنی ڕستەی "ئێمە ئێران ئازاد دەکەین"، چی بووە، وتی: بایدن هاوڕێیی خۆی لەگەڵ خۆپیشاندەران لە ئێرانی دەربڕیوە.

وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی لە درێژەدا سەبارەت بە دەستێوەردانەکانی واشنتۆن و پاڵپشتی لە خۆپیشاندەرانی ئێران وتی: سەرۆک کۆمار خەریک بوو هاوڕێی خۆی لە خۆپیشاندەرانی دەردەبڕی؛ کارێک کە لە هەمان سەرەتاوە بەتواوەتی راشکاوانە ئەنجامی دەدا.