فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران وتی: دوژمن لە هەوڵدایە ئەم وڵاتە تووشی قڵیش و دابڕان و دابەش بوون بکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەرلەشکەر مووسەوی، لە کۆری فەرماندەکان و فەرمانبەرانی کەتیبەی هێزی زەوینی ئەرتەش لە سنووری زابول وتی: چەوسێنەریی جیهانی و لە سەروویانەوە ئەمریکا ، شۆڕشی ئیسلامی بە گەورەترین لەمپەڕی بەردەم خۆیان دەزانن بۆ گعیشتن بە ئامانجەکانیان لە ناوچەکە.

وتیشی: ئەوان بە شەڕی تێکەڵ بە دوای گەیشتنی بە ئامانجەکانی خۆیانن و سەبارەت بە ئێران لە هەوڵدان بۆ دابەش کردنی وڵاتمان.