بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی فەرمی ڕۆژی 13 ی خەزەڵوەر ڕۆژی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی ئیستکباری جیهانی بە شێوەی سەرتاسەری لە تاران و هەموو پارێزگاکانی ئێران بە دروشمی " 13 ی خەزەڵوەر، حیماسەی وەستان، بەرخۆدان و دژە ئیستکباری"، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 13 ی خەزەڵوەر دەستی پێکردووە و گەلی دژە ئیستکباری ئێران جارێکی دیکە بە نماشی یەکگرتوویی، وەڵامێکی قایم و ڕووخێنەر بە دوژمن دەداتەوە.
ڕێپێوانی 13 ی خەزەڵوەر و بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی نەتەوەیی دژە ئیستکبار لە تارانیش بە بەشداری بەربڵاوی قوتابیان، خوێندکاران و چینە جیاجیاکانی خەڵک لە بەردەم شوێنی پێشووی لانەی سیخوڕی ئەمریکا دەست یپێکرد.