مورتەزا وەلی پووری بە هەواڵنێری مێهری وت: ئەمڕۆ ژمارەیەک لات و ئاژاوەچی کێشەیان بۆ هاتوچوو لە سەر ڕێگای کەرەج قەزوێن لە نزیک بەهەشتی سەکینە دروست کرد.
وتیشی: ئاژاوەگێڕەکان بە چەقۆ و قەمە و بەرد هێرشیان کردە سەر خەڵک و هێزەکانی پۆلیسیش چووبوون کە دۆخەکە هێوەر کەنەوە کە هێرشبان کرایە سەر و ژمارەیەک کەسیان بریندار کرد.
راشیگەیاند کە لەم شەڕەدا هێزێکی بەسیج بە چەقۆ شەهید کراوە و چەند کەس لە پۆلیسەکان بریندار بوونە.
جەختیشی کرد کە ئێستا دۆخەکە هێور بۆتەوە و ژمارەیەک لات و ئاژاوەگێڕیش دەستگیر کراون.