بەرپرسی ئەمنیی کەتیبەکانی حزبوڵاب عێراق هەڵوێستی ئەم‌گرووپە لە سەر پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراقی ئاشکرا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبوو عەلی عەشکەری بەرپرسی ئەمنیی کەتیبەکانی حزبوڵا ڕایگەیاند کە لە پێکهاتنی حکومەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هیچ رۆڵێکمان نییە و لە پەرلەمانی عێراقیش هیچ نوێنەرێکمان نابێت.

کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق رایگەیاندووە کە چاوەروانیمان لە حکومەت ئەوەیە پرس و دۆسیە سەرەکییەکان بەدتایبەت داگیرکاری تورکیا و ئەمریکا چارەسەر بکات.

راشیگەیاند: هەوڵی یاسایی دەدەین کە کازمی خەیانەتکار و تیمی سیخوڕی ئەو رووبەرووی دادگە بکرێنەوە هاوپەیوەند بە دۆسیەی تیرۆری س ردار قاسم سلێمانی و ئەبوو مەهدی موهەندێس.