له‌كۆنگره‌ى 14ى پارتى دیموكراتى كوردستان مه‌سعود بارزانى به‌سه‌رۆكى پارتى و نێچیرڤان بارزانى به‌جێگرى یه‌كه‌م و مه‌سرور بارزانى به‌جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌و حیزبه‌ هه‌ڵبژێردران.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌كۆنگره‌ى 14ى پارتى دیموكراتى كوردستان مه‌سعود بارزانى به‌سه‌رۆكى پارتى و نێچیرڤان بارزانى به‌جێگرى یه‌كه‌م و مه‌سرور بارزانى به‌جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌و حیزبه‌ هه‌ڵبژێردران.

له‌یه‌كه‌م رۆژى كۆنگره‌ى 14ى پارتى دیموكراتى كوردستان مه‌سعود بارزانى به‌ سه‌رۆكى پارتى و نێچیرڤان بارزانى كه‌ برازاى سه‌رۆكى پارتیه‌ به‌ جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆك و مه‌سرور بارزانى كوڕى سه‌رۆكى پارتى به‌ جێگرى دووه‌مى سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران.

دواى زیاتر له‌ 75 ساڵ له‌ دامه‌زراندنى پارتى و به‌ستنى 13 كۆنگره‌ ئه‌مرۆ بۆیه‌كه‌مجار له‌ كۆنگره‌ى 14ى پارتى دیموكراتى كوردستان دووكه‌س به‌ جێگرى سه‌رۆكى ئه‌و حزبه‌ هه‌ڵبژێردران.