سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان وتی: ئەگەرچی 44 ساڵ لە شۆڕشی دژە ئیستکباری گەلی ئیران کە بووە هۆی دەرکردنی ئەمریکا و دەوڵەتەکانی هاوپەیمانی، بەڵام توانی هێژمۆنی پووچەڵی ئەمریکا لە جیهان بەرەوڕووی کێشە بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە پەیامێکدا بە بۆنەی 13 ی خەزەڵوەر ڕۆژی دژە ئیستکبار، سێ ڕووداوی دوور خستنەوەی ئیمام خومەینی لە ساڵی 43، کوشتوبڕی قوتابیان لە ساڵی 57 و داگیرکردنی لانەی سیخوڕی ئەمریکا لە ساڵی 58 ی هێزی هاندەری جووڵەی خەڵک بەرەو شۆڕش هێنایە ئەژمار و وتی: ئەو سێ ڕووداوە ئەگەرچی لە ماوەیەکی زەمەنی 15 ساڵە ڕووی دا، بەڵام هەر سێ جووڵەکە، هاندەر و سەرچاوە بۆ پێکهێنانی شۆڕشی ئیسلامی.

لە دەقی بەیاننامەکە هاتووە: ئەو ڕۆژە گەورە بەتایبەتی لە قەتابیان و داهاتووانی ئێران پیرۆزبایی دەکەم.

ئەگەرچی لە شۆڕشی سەربەخۆ خوازانە و دژە ئیستکباری گەلی ئێران کە بووە هۆی دەرکردنی ئەمریکا و دەوڵەتی سەر بە ئەو وڵاتە، 44 ساڵ تێدەپەڕێت، بەڵام ئەو شۆڕشە ئێستا توانیویە هێژمۆنی پووچەڵی ئەمریکا لە ناوچەکە و جیهان بەرەوڕووی کێشە بکاتەوە.