بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک، لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نافەرمی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە ئامادە بوون لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران، ڕوانگەی کۆماری ئیسلامی ئیرانی شرۆڤە کرد و وتی: دەوڵەتی ئێران بەدوای ڕێگاچارە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیەکانی خۆیەتی و مافی ئازادی بەیان و کۆبوونەوەی ئاشتیخوازانە لەلایەن دەستووری ئێرانەوە بە فەرمی ناسراوە.
باڵوێزی و نوێنەری هەمیشەیی ئێران وتیشی: ئەمریکا لە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نافەرمی دژە ئێرانی ڕووی لە هەڵمەتی ڕەوانی، فریو و دووبەرەکێ بەستووە.
دیپلۆماتی باڵای ئێران درێژەی دا: لە ڕاستیدا مێژوو خۆی بەڵگەیەکی ڕوونە کە دەیسەلمێنێت ئەمریکا هەرگیز نیگەرانی مافی مرۆڤ لە ئێران و شوێنەکانی دیکە نەبووە.
هەروەها وتیشی: بابەتی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بە شێوەی ڕاشکاوانە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێمە و پێشێل کرانی ئاشکرای جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و مافی نێودەوڵەتی دێتە ئەژمار.