بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو کردەوەیەک بەرانبەر، چەند کەس و ناوەندی کەنەدایی بە هۆی پاڵپشتی لە تیرۆریزم و گرووپی تیرۆریستی مونافقین، هاندان بە هەوڵی تیرۆریستی و توندوتیژی لە دژی خەڵکی ئێران، پەرەپێدان بە زانیاری هەڵە سەبارەت بە ئێران و هەروەها سەپاندنی گەمارۆی زاڵمانە لە دژی گەلی ئێران، گەمارۆ دەدات کە لە خوارەوە دێن:
کەسەکان بریتین لە :
مارکۆ مندیسینۆ: ئەندامی پەرلەمان و وەزیری ئاسایشی گشتی کەنەدا
ئانیتا ئاناند: وەزیری بەرگری نەتەوەیی کەنەدا
ڕیچارد واگنێر: سەرۆکی دیوانی باڵای کەنەدا
واین ئایر: سەرۆکی ئەرکانی سوپای کەنەدا
ئێریک کنی: فەرماندەی هێزی ئاسمانی کەنەدا
ئانگس تاپشی: فەرماندەی هێزی دەریایی کەنەدا
خاتوو برێندا لاکی: سەرۆکی پۆلیسی کەنەدا
دەیڤید براون: دادوەرێک کە سزای ڕاگرتنی داراییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کەنەدای دەرکرد
ناوەندەکان بریتین لە:
نەشناڵ پۆست: مێدیای پاڵپشتی گەمارۆکان بە ڕوانگەی دژە ئێرانی