بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،مه‌كته‌بى سیاسى پارتى له‌وه‌ڵامى دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنى جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فادا ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە بۆچونه‌كانى له‌و دیداره‌دا تەبانین لەگەڵ ڕەئی‌و بۆچونەكانی ئەم چەند ساڵەی دوایی خۆیی.
ده‌شڵێت:"یەكێتی باكی بەئایندەی ئەم هەرێمە نییەو كێشەو گرفتە ناوخۆییەكانی ناوخۆی پێ چارەسەرناكرێت، دەپرسین ئەی چۆن دەتوانن كێشەكانی كوردستان چارەبكەن؟".
مه‌كته‌بى سیاسیی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە "ئێمە لەكاك جەعفەرو هەڤاڵەكانی تێدەگەین كە دەیانەوێت سەرنجی ئەندام‌و كادیرانی حزبەكەیان لەسەر كێشە ناوخۆییەكان لابدەن، بەدروستكردنی ئاڵۆزیی لەپڕۆسەی سیاسیی كوردستاندا، خەڵك بێ‌ئومێد بوە، چونكە حزبەكەی كاك جەعفەر لەترسی دۆڕاندنی هەڵبژاردنەكان كێشەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دروستكردوە، بەم هۆیەوە هەڵبژاردن دواكەوت".
پارتى بۆ یه‌كێتى ده‌ڵێت:"دەپرسین تۆ‌و هەندێك لەهەڤاڵەكانت بۆ ئەوەندە لەداواكردنی دادگا بۆ تەسلیمكردنی چەند كەسێك كە داواكراون بۆ لێكۆڵینەوە لەبابەتی تیرۆری هاوڵاتییەكی ئەم هەرێمە تەنگاوبون‌و لەهەموو ئاستەكاندا دەستتانكردوە بەهێرش‌و تێكدانی بارودۆخەكە؟".
له‌كۆتاییشدا مه‌كته‌بى سیاسى پارتى ده‌ڵێت:"ئێمە لەمەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتیی پارتی پشودرێژبوین لەوەڵامنەدانەوەی كۆمەڵێك چەواشەكاری‌و قسەی هەڵبەستراو، بەڵام پشودرێژیش سنوری خۆی هەیە".