ڕێبەری ئێران ڕووداوەکانی ئەم چەند هەفتەی دواییەی شەڕی تێکەڵ و نەک بەس نائرامی شەقامەکان وەسف کرد و وتی: ئاڵبەت گەل بە ڕاستی لە دەمو ددانی نەیارانی دا و نەگەییشتنە ئاوات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی سێزدەی خەزەڵوەر، ڕۆژی قوتابی و ڕۆژی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی ئیستکبار، ژمارەیەک لە قوتابیانی سەرتاسەری ئێران لەگەڵ ڕێبەری ئێران دیداریان کرد.

ڕێبەری ئێران لە ئەو کۆبوونەوەدا وتی: سێزدەی خەزەڵوەر هەم ڕۆژی بیر هێنانەوەی ئەمریکایە و هەم بیر هێنانەوەی شکستی ئەمریکا.

گرینگترین تەوەرەکانی قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە خوارەوە دێت:

سێزدەی خەزەڵوەر هەم ڕۆژی بیر هێنانەوەی ئەمریکایە و هەم بیر هێنانەوەی شکستی ئەمریکا.

سێزدەی خەزەڵوەر ڕۆژێمی مێژووییە، واتا لە ئەو ڕۆژەدا هەندێک ڕووداو ڕووی دا کە لە مێژوودا مایەوە و فەرامۆش ناکرێت.

ڕۆژی شکستی ئەمریکایە واتا ئەو کەسانەی کە پێیان وابوو ئەمریکا هێزێکی پاوەجێ و نەبەزە، بینیان کە ئەمریکا زۆر لاوازە.

ئەمریکییەکان خۆیانیش ئەو ڕۆژە دەسپێکی کێشەی نێوان گەلی ئێران و ئەمریکا دەناسێنن.

ئەمریکییەکان لە مێژەوە لە ڕووداوەکانی ساڵی 28 ەوە دژی گەلی ئێرانن، بەڵام ئێستا سیاسەتوانەکانی ئەمریکا بە ئەوپەڕی دوو ڕووییەوە دەڵێن کە ئێمە لایەنگری گەلی ئێرانین.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە ڕۆڵی ئاشکرای ئەمریکا لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە ئێران زیادی کرد: ڕاگەیێندراوی هاوبەشی وەزارەتی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپ سەبارەت بە نائارامییەکن هەندێک زانیاری و دۆزینەوەی گرینگیان تێدابوو و نیشان دەدات کە دوژمن بۆ تاران و شارە گەورە و بچووکەکان پلانی داڕشتبوو.

هەروەها ڕووداوەکانی چەند هەفتەی دوایی شەڕی تێکەڵ و نەک بەس نائارامیی لە ناو شەقامەکان وەسف کرد و وتی: دوژمن واتا ئەمریکا، ئیسرائیل، هەندێک هێزی ناوچەیی و ئەورووپی و هەندێک لە گرووپە دژە شۆڕشەکان بە هەموو ئیمکاناتیانەوە هاتنە مەیدان و بە بەکارهێنانی دامودەزگای ئیتلاعاتی، مێدیایی و دەفرایەتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەوڵیان دا کە گورز لە ئێران بدەن، ئاڵبەت گەل بەڕاستی لە دەموددانی دوژمنایان دا.