وتەبێژی دەسەڵاتی داد بە وتنی ئەوەی کە هێزەکانی ئێمە لە شەقامەکان خۆیان دەبوێرن، وتی: سەرچاوەی ئاژاوەکان مێدیاکانی دوژمن بوو کە خەڵکیان هان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی دەسەڵاتی داد وتی: شەهید و بریندار کردنی هێزە ئەمنییەکان و یاری لە مەیدانی شەڕی نەرمی دوژمن و لە دژی کۆماری ئیسلامی و خەڵکی ئێران تۆمەتەکانی ئاژاوەچییەکانە و جەخت دەکەین کە ئەو تاوانانە بێ سزا نابن.

ستایشی جەختی کرد: هیچ سزایەک بۆ ئاژاوەچییەکان دەرنەکراوە و تاوانبارانیش مافی هەبوونی پارێزەر، بەرگری و پێداچوونەوەیان هەیە.

هەروەها ڕایگەیاند: ئەو هاووڵاتیانەی کە بریندار بوون و خەساریان بەرکەوتووە دەتوانن سکاڵای خۆیان دەرببڕن. بەڵام سزای تاوانبارەکان توند دەبێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە ڕەوتی لێپرسینەوە لە تۆمەتبارەکان دەتوانێت بە شێوەی گشتی بەڕێوە بچێت.