سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ناوچەی قەفقاز بەشێک لە مێژوو،شارستانییەت و فەرهەنگی ئێرانە و ئێمە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم ناوچەیە هەستیارین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ نیکۆل پاشینیان، سەرۆک وەزیری ئەرمەنستان، وتی: سەفەری سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان بۆ ئێران خاڵی وەرچەرخان لە پێناو بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندی نێوان دوو وڵاتە.

وتیشی: سیاسەتی دراوسێتی لە سیاسەتە گرینگەکان بۆ ئێرانە و ئەمرۆ تەوەری دانوستانمان گەشەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات بوو.

راشیگەیاند کە ناوچەی قەفقاز بەشێک لە مێژوو،شارستانییەت و فەرهەنگی ئێرانە و ئێمە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم ناوچەیە هەستیارین و ئاسایش و ئاشتی لە قەفقاز بۆئێران زۆر گرینگە.

رەئیسی جەختی کرد کە کێشەکانی ناوچەی قەفقاز دەبێ چارەسەر بکرێت و‌ دەستێوەردانی بیانی لەو ناوچەیە قبووڵ کراو نییە.