باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: هەوڵی ئەمریکا بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نافەرمی سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی ئێران، ڕەوتێکی مەترسیدار و ناسازێنەرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی کرد، لە دۆخێکدا کە دەیان ساڵ ژنانی ئێران لە گەمارۆ نامرۆڤانەکانی ئەمریکا خەساری بینیوە، ئەو وڵاتە لە ئەو ئاستە مافی، ئەخلاقی و سیاسییەدا نییە کە سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی ئێران کۆبوونەوە بەڕێوە ببات.

باڵوێزی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سەرجەم باڵوێز و نوێنەرانی وڵاتانی جیهان بە ئاماژە بە داخوازی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی نافەرمی لەلایەن ئەمریکاوە لە ژێرناوی ناڕەزایەتییەکانی ئێستا لە ئێران جەختی کرد ئەمریکا بە خستنەڕێی شەڕی ڕەوانی و فریو پاگەندەی دەکات کە ئەو کۆبوونەوەی ئامانجی پاڵپشتی لە مافی ژنانی ئێرانە. بەڵام ئەوە نیشانەی دوو ڕوویی ئەمریکایە و کەڵکوەگرتنی ئاوەژۆ لە چەمکی بەنرخی مافی مرۆڤ دێتە ئەژمار.

ناوبراو زیادی کرد: باس کردن لە سەر پرسی ناوخۆیی وڵاتان لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە لە ڕێگای دروست کردنی پێوەندی ساختە لە نێوان ئەو حاڵەتانە و ئاشتی و ئاسایێس نێودەوڵەتی نەک ناسازێنەرە، بەڵکوو میکانیزمی کاریگەری ئێستاش لاواز دەکاتەوە و بە پێچەوانەی ڕێسا و ئامانجەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر دەستێوەردان نەکردن لە کاروباری ناوخۆیی دەوڵەتەکانە.

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە کۆتاییدا داوای لە ئەندامانی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد تا خۆیان ببوێرن لە هەر جۆرە هەوڵێک کە ببێتە هۆی کۆبوونەوە و دروست کردنی ڕێگایەکی مەترسیدار.