بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، دەوڵەتی کەنەدا لە درێژەی هەڵوێستە دوژمنانەکانی خۆی لە دژی تاران ڕایگەیاند کە گەمارۆی بە سەر 4 کەس و 2 ناوەندی ئێرانی سەپاندووە.
لە بەیاننامەی دەرکراو لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا هاتووە، گەمارۆ بە سەر ناوەندەی پەروەردەیی "جامعه المصطفی العالمیه" و هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی و 2 ناوەندی دیکە سەپێندراوە.
هەروەها حسێن ڕەحیمی، ئەحمەد فازڵیان، ئەسەدوڵڵا جەحفەری و سەید مورتەزا مووسەوی ئەو کەسانەن کە گەمارۆیان بە سەردا سەپێندراوە.
پێشتریش ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە 10 کەس و ناوەندی ئێرانی گەمارۆ داوە.