کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دوا کۆبوونەوەی خۆیدا لە بڕیارنامەیەکدا کە بە دەنگی زۆرینەی 152 ئەندام پەسەند کرا داوای لە ئیسرائیل کرد وێڕای قبووڵ کردنی چاوەدێری ئاژانس، چەکە ئەتۆمییەکانی لەناو ببات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی معا، کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە دوا کۆبوونەوەی خۆیدا لە بڕیارنامەیەکدا کە بە دەنگی زۆرینەی 152 ئەندام پەسەند کرا داوای لە ئیسرائیل کرد وێڕای قبووڵ کردنی چاوەدێری ئاژانس، چەکە ئەتۆمییەکانی لەناو ببات.

کومیتەی یەکەمی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەو بڕیارنامە داوای لە ئیسرائیل کرد وێڕای ڕوون کردنەوە سەبارەت بە چەکی ئەتۆمی خۆی، ببێتە ئەندامی پەیمانی ئێن پی تی و چاوەدێرییەکانی ئاژانس قبووڵ بکات.

لە ئەو بڕیارنامە داوا لە ئیسرائیل کراوە، ژمارەی وردی چەکە ئەتۆمییەکانی خۆی ڕابگەیێنێت، ببێتە ئەندامی ئێن پی تی و دامزراوە ئەتۆمییکانی بخاتە ژێر چاوەدێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکییەوە.

152 وڵات لەوانە ئێران دەنگی ئەرێیان دایە ئەو بڕیارنامە کە ڕەشنووسەکەی لەلایەن مسرەوە پێشنیار کرابووە نەتەوەیەکگرتووەکان و 5 وڵاتیش لەوانە ئەمریکا، کەنەدا، پالائۆ، میکرۆنزی و ئیسرائیل دەنگی نا یان دا.