وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە بەردەوام لەسەر ئەو باوەڕەین کە بوونی بیانییەکان لە ئەو ناوچەیە دۆخەکە پێچراوتر دەکاتەوە و دژی ئەو هەبوونەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پێوەندی تەلەفۆنی دکتۆر ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و جەیحون بایرامۆف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان، هەنێک پرسی دوولایەنە لە بواری ناوچەیی و نێودەوڵەتی خرایە بەر باسەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە جەختی دوو وڵاتەکە لەسەر یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی ناوچەکە، زیادی کرد: ئێمە بەردەوام لەسەر ئەو باوەڕەین کە بوونی بیانییەکان لە ئەو ناوچە دۆخەکە پێچراوتر دەکاتەوە و ئێمە دژی ئەو هەبوونەین.

ناوبراو وتی: ئێمە ئاسایشی ناوچەکە بابەتێکی لێک دانەبڕاو دەزانین و ئاسایشی ئازەربایجان بە ئاسایشی ناوچەکە و ئێران دەزانین و ئەوە دژی ئاشتی و سەقامگیری و هاوکاری ناوچەیی دەزانین.