بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی بە راگەیاندنی ئەوەی کە تا ئێستا پێنج هاووڵاتی ئێرانی لە رووداوی سێئوول گیانیان لە دەستداوە، وتی: باڵوێزخانەی ئێران پێوشوێنگیری ئەم بابەتە دەکات.
کەنعانی وێڕای هاوخەمی لە گەڵ بنەماڵەی ئێرانیانی قوربانی ئەم رووداوە وتی: باڵوێزخانەی ئێران لە سێئوول پێوشوێنی بابەتەکە دەگرێت و بە زووترین کات شوناسی ئەو کەسانە دیاری دەکرێت.