بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی شەوی شەممە لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی زانکۆکانی سەرتاسەری ئێران، زانکۆی ناوەندێکی پڕ لە شادی وەسف کرد کە بە بەرهەمهێنانی زانست و بەرز کردنەوەی ئاستی توانایی زانستی ئێران، بۆ وڵات هێز دروست دەکات و دوژمنانی شکست داوە.
ڕەئیسی لە درێژەی قسەکانیدا سیاسی بوونی لە پێداویستییەکانی کەشی زانکۆ وەسف کرد و جەختی کرد: سیاسی بوونی زانکۆ واتا زانکۆ ئەبێ زیاتر و باشتر لە هەر بەشێکی دیکەی کۆمەڵگا و پێداویستی بناسێت و بۆ خزمەت بە خەڵک یەکامیەتییەکانی لەگەڵ پرسە ناوخۆییەکان یەکسان بکات.