بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا وتی:شەهید فەتحی شەقاقی دامەزرێنەری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین زۆر خێرا چییەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دۆزیەوە و بە ڕۆڵی سازێنەر و دیاری کەری ئەو شۆڕشە لە پرسی فەلەستین هیوادار بووەوە.
دوژمنانی ئێران دڵیان بە سراب خۆش کردووە
ناوبراو لە درێژەدا بە ئاماژە بە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بارەگای شاچراغ لە شیراز وتی: ڕێپێوانی بەربڵاو لەشارە جیاجیاکانی ئێران و بەڕێکردنی شکۆداری شەهیدانی ستەملێکراو لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر شیراز، بێژەری ئەو پەیامەکە بەهێزە لەلایەن گەلی ئێرانە بۆ هەموو پیلانگێڕان لەسەر ئەوەی کە ئەوان بۆ نائەمن کردنی ئێران دڵیان بە سراب خۆش کردووە و بەڵام هەر لە کۆتاییدا بێ هیوا دەبن.
دەستکەوتی گەورە و مێژوویی بۆ لوبنان لە دانوستانەکانی کێشانی سنووری دەریایی
سەید حەسەن نەسروڵڵا ئاماژەی دایە سەر دۆسیەی کێسانی سنوورە دەریاییەکانی لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو و جەختی کرد: دەستکەوتێک کە لە بواری کێشانی سنوورە دەریاییەکان وەدەست هات، سەرکەوتنێکی گەورە و مێژوویی بۆ گەل، دەوڵەت و بەرخۆدانی لوبنانە.