وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران بەزوویی گەمارۆ بە سەر ژمارەیەک کەس و ناوەندی ئەمریکی و کەنەدایی بەهۆی هەوڵە دوژمنانەکانیان لە پاڵپشتی لە تیرۆریزم و گرووپە تیرۆریستییەکان دەسەپێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێرێک لە بواری هەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە گەمارۆکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و کەنەدا، ڕایگەیاند: ئێران بە گوێرەی پەسەندکراوەکانی ناوەندە پێوەندیدارەکان و لە چوارچێوەی یاسا پێوەندیدارەکان وەکوو کردەوەی بەرانبەر، بەزوویی ژمارەیەک کەس و ناوەندی ئەمریکی و کەنەدایی بە هۆی پاڵپشتی لە تیرۆریزم و گرووپە تیرۆریستییەکان، پەرەپێدان و هاندان بەرەو تیرۆریزم و توندوتیژی و ... گەمارۆ دەدات.