سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، وتی: ئێران وەکوو ڕابردوو لەسەر بڕیاری خۆی بۆ پتەو کردن، قایم بوون و گەشەی هاوکارییەکانی نێوان دوولایەنەکە جەخت دەکات و بۆ گەشەی ئەو پێوەندیانە ئامادەیی تەواوی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کرد و لەسەر ئامادەیی ئێران بۆ گەشەی پێوەندییەکان لەگەڵ عێراق جەختی کرد.

ناوبراو لە پەیامەکەیدا هێناویە: بەرپرسیارێتی گەورەی سەرۆک وەزیری و پێکهێنانی حکومەتی عێراق بە دەنگی متمانەی پەرلەمان بە وەزیرانی پێشنیاریتان لێ پیرۆزبایی دەکەم.

هیوادارین پێوەندی برادەرانەی کۆماری ئیسلامی ئێران و کۆماری عێراق لە خولی یەکەمی سەرۆک وەزیریی ئێوە سەرتر لە پێوەندی فەرمی، لەسەر قووڵایی شارستانییەت، فەرهەنگی و خەڵکی لە هەموو لایەنەکان قایم تر ببێتەوە. کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو ڕابردوو لەسەر بڕیاری خۆی بۆ پتەوکردن، قووڵ کردنەوە و گەشەی هاوکارییەکانی نێوان دوولایەنە جەخت دەکات و بۆ گەشەی ئەو پێوەندیانە ئامادەیی تەواوی هەیە. بوونی عێراقێکی ئاوەدان، سەربەخۆ و بەهێز لە ڕۆڵگێڕانی ئەرێنی و سازێنەر دەتوانێت لە بەدی هاتنی ئاسایشی ناوچەکە کاریگەر بێت.