لوتفوڵڵا شەیبانی بە هەواڵنێری مێهری ڕاگەیاند: کەسێک کە دەیەویست کاری تیرۆریستی لە شەقامی موعالی ئابادی شێراز بکات بە هۆشیاریی پۆلیسی و هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.
شەیبانی وتی: هۆشیاری پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان ڕێگر بوو لەوەی کردەوەیەکی تیرۆریستی دیکە لەم شارە بکرێت و بۆمبەکەی پووچەڵ کردەوە و بۆمبدانەرەکەش دەستگیر بوو.
زانیاری زیاتر لە سەر ئەم بابەتە دواتر بڵاو دەبێتەوە.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە لە کاتی نوێژی مەغریب لە شاری شیراز لە هێرشکی تیرۆریستیدا 15 کەس لە زیارەتکارانی بارەگای حەزرەتی ئەحمەد بن مووسا (شاچراغ) شەهید بوون و 19 کەس بریندار بوون.