خەڵکی سەرانسەری ئێران ئەمرۆ پاش خوێندنی نوێژی هەینی بۆئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاچراغی شیراز ڕێپێوانیان کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمرۆ هەینی 6ی گەڵاڕێزان دوای خوێندنی نوێژی هەینی خەڵک لە سەرانسەری ئێران ڕێپێوانیان کرد بۆ ئیدانە کردنی هێرشەکەی شیراز کە بووە هۆی شەهید و بریندار بوونی ژمارەیەک هاووڵاتی.

هاوکات تەرمی دوو شەهیدی ئەم ڕووداوە بە ناوی سەرگورد ئەمیر کەمەندی و سەید فەرید مەعسوومی ئەسپاردەی بەڕێ کرا.

سەرۆک کۆمار و ژمارەیەک لە بەرپرسانی سەربازی و دەوڵەتی لە ڕێپێوانی تاران بەشدار بوون‌