ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار لە کاروباری کەمینە ئایینییەکان، وتی:جەنایەتی تیرۆریستی شیراز نیشاندەری داماوی ئەو کەسانەیە کە بەردەوام لە هەوڵدان یەکگرتوویی ئێران بپێکن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا عەبدولسەلام کەریمی ڕۆژی پێنجشەممە دوای هەوڵی تیرۆریستی لە بارەگای شاچراغی شیراز لە بەیاننامەیەکدا، جەختی کرد: شەهادەتی ژمارەیەک لە میوانانی ئازیزمان بە دەستی تیرۆریستە بەکرێ گیراوەکان، جارێکی دیکە دوژمنی و ڕقی دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی ئاشکرا کرد.

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار زیادی کرد: ئەو تیرۆریستانە کە تەقە لە ژنان و منداڵانی بێ تاوان دەکەن هەمیشە بەدوای نائارامی و کێشە لە ئێران بوون و لە ڕاستیدا هەوڵ دەدەن ئاڵۆزی لە نێوان خەڵکدا دروست بکەن.