وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەزموونی رابردوو نیشانی داوە دوژمن لە هەر کوێ سیاسەتی کارساز نەبێت کاری تیرۆریستی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی نووسی: ئێرانی بەهێز، ئارام و یەکپارچە خواستی ئەوان نییە، بەڵام بەدیهاتنی خەونە نشوومەکانی خۆیان هەرگیز نابینن.

ئەو زیادی کرد: هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر زیارەتکارانی شاچراغ، تەقە کردن لە ئێران و هەموو ئێرانییەکانە. ئەزموونی رابردوو نیشانی داوە دوژمن لە هەر کوێ سیاسەتی کارساز نەبێت کاری تیرۆریستی دەکات. تیرۆریستەکان ریز کراون، کە نە حەرەمی ئەمن دەناسن و نە ژن و‌منداڵ.

وتیشی: ئەنجامی دەیان سیاسەتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە وێرانی و مەرگی چەندین ملیۆن مرۆڤ بوو و لە 40 رۆژی رابردووشدا لە پشت لێدوانی مرۆڤدۆستانە، ئەوان لە خوێن گەوزانی خەرکی ئێرانیان دەویست.