وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: پاگەندەکارانی درۆیی مافی مرۆڤ لە پشت پەردەی لێدوانە بە ڕواڵەت مرۆڤدۆستانەکانیانەوە هەر توندوتیژی و کوشتوبڕ و ڕژانی خوێنی خەڵکی ئێرانیان دەویست.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ڕووداوی تیرۆریستی شیراز وتی: شاچراغی ئێران پڕ بوو لە خوێن.

ناوبراو زیادی کرد: پاگەندەکارانی درۆیی مافی مرۆڤ لە پشت پەردەی لێدوانە بە ڕواڵەت مرۆڤدۆستانەکانیانەوە هەر توندوتیژی و کوشتوبڕ و ڕژانی خوێنی خەڵکی ئێرانیان دەویست.