سەرۆکی گشتی دادگاکانی پارێزگای کوردستان وتی: لێکۆڵینەوەی سەرەتایی 110 تۆمەتباری دۆسیەی هاوپەیوەند بە نائارامییەکانی ئەم دواییە لە پارێزگا لە دادسەرا کۆتایی هاتووە و بە دەرکردنی پەراوی سزا بۆ شوێنگیری نێردرایە دادگا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حسێن حسێنی ڕایگەیاند: بە پێی ڕێنماییەکانی ڕێبەری ئێران و فەرمانی سەرۆکی دەسەڵاتی داد لەسەر بەرەوڕوو بوونەوە ئەندامانی سەرەکی نائارامییەکان لە چوارچێوەی یاسایی و بە بێ هیچ جۆرە بەخشینێک، لە ڕۆژانی سەرەتایی کۆبوونەوە و نائارامییەکان، کەسەکان بە دوو بەشی فریوخواردوو و لیدێر و ڕێبەر دابەش کران.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو پێوەندیەدا 83 لەسەدی کەسە دەستگیر کراوەکان بە دانانی بارمتە ئازاد کران و بۆ 110 کەسیان سزانامەگەلێک وەکوو تێکدانی ئاسایشی گشتی کۆمەڵگا، گردبوونەوە بە ئامانجی هەوڵ بۆ تێکدان و دژی ئاسایش، هێرش بۆ سەر پۆلیس و تەنانەت موحاربە و هاوکاری لەگەڵ گرووپە دژبەرەکان و ... دەرکرا.