وتەبێژی دەسەڵاتی داد رایگەیاند دادگایی کردنی ئاژاوەچییەکان لە ئێران دەستی پێکردووە و شارەکانی تاران، کوردستان و ئەسفەهان و ئەلبورز لە پێشن و پارێزگاکانی دیکەش دەستیان پێکردووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی دەسەڵاتی داد وتی: دادگایی کردنی ئاژاوەچییەکان دەستیپێکردووە و وەک نمانە تاران، ئەلبورز، کوردستان و ئەسفەهان لە پێشن و دیکەی پارێزگاکانیش خەریکە ئەنجام ئەبێت.

مەسعود ستایشی بە هەواڵنێرانی وت: فەرمانی رێبەری بە دەسەڵاتی داد لە سەرەتای بشێوییەکان ئەمە بوو کە ئاژاوەگێران لێکجودا بکرێنەوە و ئەوانەی کە دەستیان لە‌کوشتن، بریندار کردن و تێکدان و سووتاندن و خەسار دان لە رۆح و رەوان و ماڵی خەڵکدا نەبووە لێبوردنی ئیسلامی دەیانگرێتەوە .

وتیشی: ئەوانەی دەستدرێژییان بۆ سەر خەڵک کردووە و سووتاندن و تێکشکاندن و کوشتن بە دەستی ئەوان کراوە بزانن یاسا بە شێوەیەک بەرەوروویان دەبێتەوە کە ببنە عیبرەت.