بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئهدههم بارزانى لهشارى سلێمانیهوه جوڵهیهكى نوێى سیاسى خۆى ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "پڕۆژەیەکم بۆ کاری سیاسی هەیەو مەبەستمه جووڵەیەکی نوێی سیاسی لەگۆرەپانی هەرێمدا بێتە کایەوە کە کۆتایی بەو چەقبەستوییە بهێنێت".
ئەدهەم بارزانی ئامۆزای مەسعود بارزانی کە ماوەیەک لەمەوپێش هەرێمی کوردستانی بەجێهێشت و چووە ئێران ، چەند رۆژێکە گەراوەتە هەرێمی کوردستان ئەویش پاش ئەوە رێ پێنەدرا بچێتە هەولێر، بە ناچاری بە گەشتێکی ئاسمانی خۆی گەیاندە بەغدا و لەوێوە راستەوخۆ هاتە سلێمانی.
لە سۆشیاڵ مێدیای هەرێمی کوردستاندا دەوترێت ناکۆکیەکانی نێوان ئەدهەم بارزانیو مەسعود بارزانی ئامۆزایی گەیشتووەتە لووتکە و بە نافەرمی ئەدهەم بارزانی لە بەرەی پارتی دیمۆکرات نەماوە و تەنانەت رێگەی پێنادرێت بێتەوە هەرێمی کوردستان .
ئەمە لە حاڵێکدا هەندێ لە شرۆڤەکارانی سیاسی و ئەوانەی بە چاوی لێکدانەوەیی دەڕواننە پرسەکانی هەرێمی کوردستان پێیان وایە ئەم قاروقین کردنی ئەدهەم بارزانی و ڕێ لێگرتنی لە سنوور هەمووی ئامادەکارییە بۆ سیناریۆ گێرانێک کە گوایە ئەدهەم بارزانی دەنگی نارازی ناو پارتیە و بەم بۆنەوە ژمارەیەک کەس لە هەرێمی کوردستان کە پارتی و رێبازەکەی قبووڵە بەڵام رەخنەی لە کارو بەرنامەیان هەیە لە دەوری ئەدهەم بارزانی کۆببنەوە و لە لایەنگریی پارتی نەترازن.
شارپرێس نووسی: ئەدهەم بارزانی لەدیدارو گفتوگۆکانیدا لەگەڵ کەسایەتیە سیاسیەکانو ڕۆشنبیرانو ڕۆژنامەنوسان لهشارى سلێمانى، وتویهتى:"پڕۆژەیەکم بۆ داهاتوی کاری سیاسی هەیەو مەبەستمه جوڵەیەکی نوێی سیاسی لەگۆرەپانی هەرێمدا بێتە کایەوەو کۆتایی بەو چەقبەستوییە بهێنێتو هیوایەک بداتەوە بەهاوڵاتیان لەکاتێکدا لەکۆتا هەڵبژاردندا بەشێکی زۆری هاوڵاتیان بایکۆتی سندوقەکانی دەنگدانیان کردبوو".
ناوبراو بەڕاشکاویو لهوهڵامى ئهو گومانانهدا وتویەتی، "ئێمە ئەهلی فێڵو سیناریۆ نینو لەئایندەیەکی نزیکیشدا هەموان بۆیان دەردەکەوێت کە من پیاوی فێڵو تەڵەکە نیمو خاوەنی پڕۆژەی خۆمم".
ئهدههم بارزانى دوای ئەوەی لەدیدارێکی چاوەڕواننەکراودا لەبەغدای پایتەختی عێراق سەردانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کردو سەردانەکە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیداهێنا، جارێکی تریش لەدەباشان بافڵ تاڵەبانی پێشوازیی لەئەدهەم بارزانی کردهوهو ئەوەیان ئاشکراکرد، ئەدهەم بارزانی داوای لەتاڵەبانی کردوە ڕەزامەندبێت بۆ کردنەوەی بارەگایەکی نوێی بارزانی لەشاری سلیمانی.
لەبەرامبەریشدا تاڵەبانی بەبارزانی وتوە، "سلێمانی ماڵی هەمووکەسێکی نیشتمانپەروەرەو پشتیوانی هەنگاوەکەت دەبینو ماڵ ماڵی خۆتە".
بهبڕواى چاودێران، ئەم هەنگاوەی ئەدهەم بارزانی ڕەنگە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی ناکۆکیەکی نوێی نێوان پارتیو یەکێتیو پارتی بەجۆرێک لەدەرگاکردنەوە بەڕوی نەیارەکانیدا لێکی بداتەوە.
ژێدەر؛ شارپرێس