وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: لە ساڵانی دوایی هەوڵ درا کە پێگەی ئێران لە هاوکێشەی نوێی جیهانی بێتە دی. بە پلانڕێژی بەربڵاو، هەوڵ دەدرێت کە لە سیستەمی نوێی جیهانی بگەڕینەوە ئەو پێگەیە کە لە ڕابردوودا هەمانبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی بەهادوری جەهرومی وتەبێژی دەوڵەت بە ئامادەبوون لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی ڕایگەیاند: دەمێکە وڵاتی ئێمە تووشی ڕووداوگەلێک بووە کە ئاڵبەت وەک ڕێبەر وتی ئەو ڕووداوانە نابێت ئێمە لە ڕێگای سەرەکی خۆمان بەلاڕێ ببات. ئەگەر بڕیار بێت شرۆڤەیەکی ستراتیژیکمان هەبێت ئەبێ ببینین کە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی جیهانی و ناوچەیی بەرەو کام لا دەڕوات.

وتەبێژی دەوڵەت وتی: لە ڕۆژانی دوایی ڕاشکاوانە بینیمان کە گۆڕانکاریگەلێک لە ئاستی جیهانی ڕوو دەدات و سیستەمی دەسەڵاتی جیهانی کە وڵاتێکی بەهێزی جیهانی بوو، لە حاڵی گۆڕانە؛ ئەوەی کە چ وڵاتێک چ پێگەیەک لە سیستەمی نوێی جیهانی هەبێت، ئێستا و لە ئەم چەند ساڵە دیاری دەبێت، سروشتییە وڵاتگەلێک کە کردەوەی باشیان هەبێت، پێگەی باشتریان لە جیهانی داهاتوو دەبێت.

بەهادوری جەهرومی وتیشی: لە ساڵامی دوایی هەوڵ درا کە بە سیاسەتی دراوسێیەتی، پێگەیەک کە لە ئاستی ئێران لە هاوکێشەی نوێی جیهانی بێتە دی. وڵاتی ئێمە بە پلانڕێژییەکان، هەوڵ دەدات کە لە سیستەمی نوێی جیهانی بگاتە پێگەیەک کە لە ڕابردوو هەیبووە.

ناوبراو درێژەی دا: دوژمنان بە هێنانە ئارای بابەتێک وەکوو ناردنی چەک و چۆڵی ئێران، دەترسن کە ئێران بتوانێت لە ئاستی جیهانی دووبارە ڕۆڵگێرانی ڕابردووی دووپات بکاتەوە کە بە دڵنیاییەوە بۆ ئەوان دەبێتە قەیران.