وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی بە گەمرۆی نوێی کەنەدا لە سەر راگەیاندنەکان لە ئێران نیشان دا‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: گەمارۆ خستنە سەر میدیاکان و قەڵەم بە دەستانی ئێرانی، نیشانەی پووچ بوونی دروشمی رۆژاوا سەبارەت بە ئازادی لەبەردەست بوونی زانیارییە.

کەنعانی رایگەیاند: شێتی گەمارۆ دانانی ئەمریکا بۆتە ڤایرۆسی و خێرا دەگواسترێتەوە بۆ دۆستانی. 

ونیشی: گەمارۆ خستنە سەر ئاژانسی هەواڵی تەسنیم, رۆژنامەی کەیهان، نوور نیووز، ئاژانسی هەواڵی فارس، بەرپرسی کەیهان، سەرۆکی ئێستا و پێشووی دەنگ و ڕەنگی ئێران و هەواڵنێرێکی ئەم ناوەندە نوێترین پێڕستی دەوڵەتی کەنەدا دژی ئێرانە.

راشیگەیاند: کەنەدا خووی بە هەڵسوکەوتی ئاپارتایدی گرتووە. گۆرە بەکۆمەڵەکانی منداڵانی خۆجێی ئەم وڵاتە، بەڵگەیە و ئێستا روویهێناوەتە ئاپا تایدی میدیایی.