بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سی‌ونۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران وه‌کوو فێستیڤاڵی سه‌ره‌تایی خه‌ڵاتی ئۆسکار و له ڕیزی فێستیڤاڵه‌کانی "ئۆسکار کوالیفاید" له دونیادا به نمایش کردنی 60 کورته فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌کانی 35 وڵاتی جیهان له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و فیلمه‌ی که له‌م رووداوه سینه‌ماییه‌دا، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ربگرێت، به ئه‌کادیمیای ئۆسکار ده‌ناسێندرێت.
سی‌ونۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران به به‌رپرسایه‌تی "مه‌هدی ئازه‌رپێندار" له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، به دروشمی "جۆربه‌جۆری له ژانردا" و هه‌روه‌ها ته‌وه‌ره‌ی تایبه‌ت به "ژانر" له دوو به‌شی سه‌ره‌کیی "سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی" و "سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی"، به شێوه‌ی ئاماده‌بوونی سینه‌ماکاران و به نمایش کردنی زیاتر له 60 کورته فیلمی چیرۆکی، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و ئه‌زموونی له چه‌ندین به‌شی رکابه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی له ده‌رهێنه‌ره‌کانی 35 وڵاتی جیهان له‌وانه؛ ئه‌مه‌ریکا، فه‌ره‌نسا، شیلی، ئه‌رژه‌نتین، ژاپۆن، ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا، چین، به‌ریتانیا، ئیتاڵیا، پۆڵه‌ندا، لوبنان، که‌نه‌دا، قێرقیزستان، هیندوستان، ئیسپانیا، فینله‌ندا، سویسڕا، دانیمارک، ئۆستڕاڵیا، تایله‌ند، کرۆواسی، مه‌جارستان، فیلیپین، لیتوانی، رۆمانیا، پاکستان، ئه‌نده‌نووسیا، مه‌راکیش، ئه‌رمه‌نستان، لۆکزامبۆرگ، عێراق، تورکیا و ئێران و به ئاماده‌بوونی چه‌ندین ناوبژیوان له وڵاتانی پۆرتوگال، تورکیا، لیتوانی، رۆمانیا و ئێران و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی مامۆستایانی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌ما له رۆژانی 19 تا 24ی ئوکتۆبری 2022 له په‌ردیسی سینه‌مایی "میله‌ت" له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران به یه‌کێک له فێستیڤاڵه گرینگ و پڕبایخه‌کانی کورته فیلم له‌سه‌ر ئاستی جیهان و په‌سندکراوی ئه‌کادیمیای ئۆسکار OSCAR® qualifying دێته ئه‌ژماردن و له نێو ده‌رهێنه‌ره‌کانی کورته فیلمی دونیادا پێگه‌یه‌کی باشی هه‌یه و ئه‌مساڵ له لایه‌ن سینه‌ماکارانی 131 وڵاته‌وه به رێژه‌ی 5042 به‌رهه‌م بۆ ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه نێردراوه.
ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه یه‌کێکه له 63 فێستیڤاڵی په‌سندکراوی ئه‌کادیمیای ئۆسکار له جیهاندا و یه‌کێکه له 9 فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌سندکراوی ئه‌م ئه‌کادیمیایه له کیشوه‌ری ئاسیا و هه‌روه‌ها یه‌کێکه له دوو فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌سندکراوی ئۆسکار له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
"مه‌هدی ئازه‌رپێندار" ده‌بیری سی‌ونۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران له کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه که رۆژی یه‌کشه‌مه 16ی ئوکتۆبری 2022 له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی "باغی زیبا" به‌ڕێوه‌چوو، گوتی: ئه‌م فێستیڤاڵه ئه‌مڕۆ، نێوده‌وڵه‌تی‌ترین رووداوی سینه‌مایی ئێرانه و بۆ ئه‌م رووداوه پڕبایخه ده‌بێ له ماوه‌یه‌کی زۆر له‌وه پێشه‌وه به‌رنامه‌داڕێژی بۆ بکرێت. ساڵی رابردوو له رۆژانی 27ی ره‌زبه‌ر تا 2ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بوو، له‌م ڕووه‌وه که ساڵی پار خرایه نێو رۆژژمێری فێستیڤاڵه‌کانی "ئۆسکار کوالیفاید"، هه‌ستمان به‌وه کرد ئه‌م رێکه‌وت و مێژووه نێونه‌ته‌وه‌ییه ده‌بێ دیاری بکرێت و به کات و رێکه‌وتێکی دیاریکراو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌که بگه‌ین.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی: رێژه‌ی 5042 به‌رهه‌م، ئاماری سه‌رجه‌م فیلمه ناونووس کراوه‌کان له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی سی‌ونۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تارانه. له‌م نێوه‌نده‌دا رێژه‌ی 2925 فیلمی چیرۆکی، 689 فیلمی ئه‌نیمه‌یشێن، 804 فیلمی به‌ڵگه‌یی و 594 فیلمی ئه‌زموونی له 131 وڵاته‌وه خوازیاری به‌شداری کردن له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵی سی و نۆهه‌م بوونه. هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسا به 572 فیلم، ئیسپانیا به 401، هیند به 346، چین به 231 و ئه‌مه‌ریکا به 221 فیلم، ئه‌و وڵاتانه‌ن که زۆرترین به‌رهه‌میان بۆ ئه‌م رووداوه هونه‌رییه ناردووه. هه‌روه‌ها پله‌کانی دوایی پێڕستی وڵاتانی خوازیاری به‌شداری له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران به‌م پێیه تایبه‌ته به وڵاتانی به‌ڕازیل به 213 فیلم، ئه‌ڵمانیا به 191 به‌رهه‌م، ئیتاڵیا به 188 فیلم، رووسیا به 162 فیلم، تورکیا به 149 به‌رهه‌م، که‌نه‌دا به 101 به‌رهه‌م و مه‌کزیک به 86 فیلم.
ده‌بیری ئه‌م فێستیڤاڵه له درێژه‌ی قسه‌کانیدا سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه‌کانی به‌شی رکابه‌ریی "سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی" گوتی: له‌م به‌شه‌ی فێستیڤاڵه‌که‌دا، 99 به‌رهه‌م پێکهاتوو له 47 فیلمی چیرۆکی، 14 فیلمی به‌ڵگه‌یی، 13 فیلمی ئه‌زموونی، 25 ئه‌نیمه‌یشێن له سینه‌ماکارانی سه‌رتاسه‌ری ئێران به‌شدارن.
به‌شی "سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی" ئه‌م فێستیڤاڵه، به روانگه‌ی بایخه‌کانی مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵگا، پێکهاتووه له‌و فیلمانه‌ی که هه‌موو جۆره‌کانی چیرۆکی، به‌ڵگه فیلم، ئه‌نیمه‌شێن و ئه‌زموونی که له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئێران به‌رهه‌م هاتبێن. به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م به‌شه ده‌بێ له دوای ده‌ستپێکی ساڵی 2021ی زایینی هاتبێتنه به‌رهه‌م و هه‌روه‌ها تا ئێستا له هیچ فێستیڤاڵێکی دیکه‌دا له ئێران نمایش نه‌کرابێتن.
ئامانجه‌کانی ئه‌م فێستیڤاڵه بریتین له؛ ناساندن و ده‌رخستنی به‌هره‌کانی سینه‌مایی،
به‌هێزکردنی پێگه‌ی کورته فیلم وه‌کوو ره‌وتێکی سه‌ربه‌خۆ و بیرمه‌ند له سینه‌مای ئێران، نوێ کردنه‌وه‌ی زانستی سینه‌مایی سینه‌ماکاران له بواری کورته فیلم، به‌هێزکردنی سیسته‌می ئاراسته کردن و بڵاو کردنه‌وه‌ی کورته فیلم، به پێکهێنانی بواره‌کانی دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه و په‌ره‌پێدان و ڕاکێشانی به‌رده‌نگه‌کانی کورته فیلمه.
کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی پسپۆڕانه‌ی "39 – 20" له سی‌ونۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران به ئاماده‌بوونی مامۆستایانی دیار و ناسراوی نێوده‌وڵه‌تی و ئێرانی و هه‌روه‌ها به به‌شداریی فێرخوازان و هۆگرانی سینه‌ما به بابه‌ته‌کانی؛ "داهێنان له ژانردا"، "رووناکی و وێنه‌گرتنی فیلم"، "ئه‌زموون‌خوازی له ژانردا"، "پرسیار کردن له ده‌ورگێڕی ئه‌کته‌ره‌کان"، "سیناریۆ و فیلمنامه"، "ژانر له کورته فیلم‌دا"، "ژانر، فۆرم، شێواز؛ جیاوازییه‌کان و وێکچوونه‌کان"، "ئاماده کردن و به‌رهه‌مهێنان"، "لێکدانه‌وه‌ی نموونه‌ی کورته فیلمه‌کانی ژانر"، "ده‌نگ له فیلم‌دا"، "جیلوه بینراوه‌کان" و "دیزاین و داڕشتنی سه‌حنه و شوێنی وێنه‌گرتنی فیلم" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له به‌رنامه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه به‌ڕێوه‌چوونی پێشانگای "کتێب و سینه‌ما"یه که کۆمه‌ڵێک له کتێبه‌کانی پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی و نوێترین به‌رهه‌مه‌کانی ده‌زگای چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، له خۆ ده‌گرێت که له بواره جۆراوجۆره‌کانی وه‌کوو؛ "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رهه‌مهێنان له سینه‌مادا"، "چیرۆکه پێشنیارکراوه‌کان بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنی ده‌ق له کورته فیلم‌دا"، "نووسینه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کانی فیلمه یه‌که‌مه‌کانی سینه‌ماکاران"، "نووسینه‌وه‌ی راسته‌قینه له به‌رهه‌مه چیرۆکییه‌کاندا"، "وتاره‌کانی په‌یوه‌ندیدار به ژانر"، "وێنه‌گری فۆتۆگرافی"، "مۆسیقا"، "سینه‌مای ئه‌زموونی" و ... کاره‌کانی کۆکردنه‌وه، وه‌رگێڕان و نووسینی ئه‌و کتێبانه ئه‌نجام دراوه.
په‌رده‌لادان له بنکه‌ی ده‌رچووانی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی یه‌که‌مین کۆڕبه‌ندی ده‌رچووانی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران له به‌رنامه‌کانی دیکه‌ی سی‌ونۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تارانه.
فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران هه‌موو ساڵێک له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، به‌ڕێوه‌ده‌چێت که گه‌وره‌ترین ئه‌نجومه‌نی فیلمسازیی له ئێران به رێژه‌ی 58 نووسینگه‌ی فێرکاری و فیلمسازی له شاره جۆراوجۆره‌کانی ئێران و یه‌کێک له گه‌وره‌ترین قوتابخانه‌کانی فیلمسازی له جیهان به پێی رێژه‌ی به‌رهه‌مه چێکراوه‌کانه که خه‌ریکی فێرکاری فیلمسازیی 7 مانگه و خوله‌کانی تاک وانه‌ی ماوه کورت و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران وه‌کوو گرینگ‌ترین فێستیڤاڵی کورته فیلم له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بێت.
سینه‌ماکارانێکی گه‌وره له سینه‌ما ئێران له ناو دڵی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران به سینه‌مای جیهان ناسێندراون که "ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی"، "به‌همه‌ن قوبادی"، "شه‌هرام موکری"، "ره‌زا میرکه‌ریمی"، "مه‌جید به‌رزگه‌ر"، "موحسین ئه‌میریووسفی"، "ئایدا په‌ناهه‌نده"، "ئه‌رسه‌لان ئه‌میری"، "ئاریان وه‌زیرده‌فته‌ری" و سینه‌ماکارانی ناسراوی دیکه‌ی ئێرانی له زومره‌ی ئه‌وانه‌ن.