بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، نوێنەری کۆماری چێک کە وڵاتەکەی سەرۆکایەتی ئەم خولەی یەکێتی ئەورووپای لە ئەستۆیە، لە سەپاندنی گەمارۆی نوێی ئەو یەکێتیە لە دژی ئێران بە بیانوو و پاگەندەی یارمەتی درۆنی بە ڕووسیا هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، نوێنەری کۆماری چێک لە هەژماری تویتەری خۆی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە زیادی کرد: ونێنەرانی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بڕیاریان دا سێ کەس و ناوەندێکی ئیرانی بە هۆی ڕۆڵگێران لە یارمەتی درۆنی تاران بە مسکۆ گەمارۆ بدات داراییەکانیان دابخات. ئەوان هەروەها ئامادەن گەمارۆکان لە سەر چوا ناوەندی دیکەی ئێرانی کە لە ڕیزی گەمارۆ پێشووەکان هەبوون، دوو ئەوەندە بکاتەوە.