بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسی لە گەڵ جۆزێف بۆرڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا قسەم کردووە.
ئەمیر عەبدوڵاهیان وتوویەتی: ئەمرۆ تەلەفۆنی بە جۆزێف بۆرڵ وتم کە سیاسەتی روونی ئێمە بەرەنگاریی لە گەڵ شەڕ و توندبوونەوەی لە ئۆکراینایە. پاگەندەی ناردنی مووشەکی ئێرانی بۆ رووسیا بەمەبەستی بەکارهێنانی دژی ئۆکراینا پاگەندەیەکی بێ بنەمایە.
ئێمە لە گەڵ رووسیا هاوکاری بەرگریمان هەیە بەڵام بێ گومان هەناردنی چەک دژی ئۆکراینا سیاسەتی کۆماری ئیسلامی نییە.