لەگەڕەکی عەقاری پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێک بەھۆکارێکی نادیار تەقیەوە و سێ کەسی بریندار کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەگەڕەکی عەقاری پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێک بەھۆکارێکی نادیار تەقیەوە، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌به‌رده‌م باره‌گاى حزبێكى توركمانى بوه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ته‌ندروستى سلێمانى ده‌ڵێت:"وه‌رگێڕێك‌و دوو كارمه‌ندى هێزه‌كانى ئاسایش بریندارن".

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كى عه‌لى ناجى‌و نزیك فولكه‌ى خاڵه‌ حاجى، ئۆتۆمبێلێكى جۆرى (فۆرچنه‌ر) له‌نزیك باره‌گاى حزبێكى توركمانى ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

تائێستا هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هیچ ڕونكردنەوەیان نەداوەو ڕێگه‌ش به‌ڕۆژنامەنوسان ناده‌ن ڕوماڵی شوێنى ڕوداوه‌كه‌ بكه‌ن‌و وێنه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ بگوازنه‌وه‌.

شارپرێس له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ندروستى سلێمانیه‌وه‌ زانیاریی ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتوه‌، به‌هۆى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه‌ سێ كه‌س بریندارن یه‌كێكیان وه‌رگێڕه‌و دوانه‌كه‌ى دیكه‌ش كارمه‌ندى هێزه‌كانى ئاسایشن.