بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بەرەی نوسرە لە سووریا کە ئەمریکا خستوویەتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە، لەم دواییەدا لە پێکدادان لەگەڵ سوپای ئازادی سووریا کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت، شاری کوردنشینی عەفرینی لە کۆنترۆڵی ئەوان دەرهێناوە.
هەژماری تویتەری باڵوێخانەی ئەمریکا لە سووریا پەرەسەندنی دەسەڵاتی گرووپی توندڕەوی هەیئەتی ترحریرولشام لە عەفرینی نیگەرانکەر وەسف کرد.
ئەمریکا وتوویە زیاتر نیگەرانی گیانی خەڵکی سڤیلە و لایەنەکانی شەڕ ئەبێ لە کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل خۆیان ببوێرن.