بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارپرێس زانیاریی ده‌ستكه‌وتوه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ڕێگه‌ى كۆپته‌رى سه‌ربازییه‌وه، چه‌ند بریندارێكى سه‌خت گوازراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ى فاروق له‌شارى سلێمانى بۆ چاره‌سه‌رى پزیشكى.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، یه‌كێك له‌برینداره‌كان فه‌رمانده‌ى هێزی کۆماندۆى یه‌كێتیه كه به‌هۆى تەقینەوەكه‌وه برینداربوه.
شارپرێس زانیویه‌تى، ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆى ئۆپه‌راسیۆنێكى هێزه‌كانى كۆماندۆوه بوه لەسنوری گوندی (تاوێرکەوە)ى سەر بەناحیەى نەوجول لەنێوان (دوزخورماتوو ـ کفری) له‌گه‌رمیان‌و له‌ئه‌نجامیشدا بەرپرسی هێزەکانی کۆماندۆو ئه‌فسه‌رێكى دیكه‌ى هه‌مان ئه‌و هێزه برینداربون‌و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فاروق كراون له‌سلێمانی.