دادگای سزا قورسەکانی ئامه‌د سزایه‌كى قورس به‌سه‌ر ژنه‌ په‌رله‌مانتارێكى كورددا ده‌سه‌پێنێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ، دادگای سزا قورسەکانی ئامه‌د سزای 11ساڵ‌و 7 مانگ‌و 15 ڕۆژی بەسەر پەرلەمانتاری پێشوی هەدەپه‌ (له‌یلا گۆڤەن)دا سه‌پاندوه‌.

دادگاكه‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى خستۆته‌ پاڵ گۆڤه‌ن، كه‌ بەشداریكردوه‌ لەچالاکی‌و پڕوپاگەندە بۆ پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌).

لەیلا گۆڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە بەهۆی ڕەخنەگرتنى لەهێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین لەمانگى شوباتی ساڵى 2020دا لەلایەن هێزە ئه‌منیه‌كانى توركیا تورکیاوە ده‌ستگیركراوه‌و ڕۆژى هه‌شتی تشرینى دوەمی ساڵی 2020یشه‌وه‌ دەستی بەمانگرتن کردو لە25ی کانونی دوەمدا ئازادکراوە، بەڵام بەهۆی مانگرتنەکەیەوە باری تەندروستی جێگیرنییە.