ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئۆکتۆبەری 2017 ڕۆژێکی فەرامۆش نەکراو لە مێژووی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانە، ڕۆژێک کە حکومەتی ناوەندی عێراق دوای بەڕێوەبردنی گشت پرسی لەلایەن هەندێک لە ڕێبەرانی هەرێمی کوردستانەوە چووە کەرکووک. مەسعوود بارزانی بۆ ڕازی کردنی وڵاتانی بیانی گفتوگۆی بەرفراوانی لە پێشەوە لە ئەو بارەوە ئەنجام دابوو. ناوبراو سەرەتا منداڵە گەورەکەی وەکوو نێردەی تایبەتی خۆی بۆ وەرگرتنی مۆڵەت لە ئەمریکییەکان ناردە ئەمریکا. ئەمریکاش سەرەتا ڕازی بوو بە بەڕێوە چوونی ئەو گشت پرسییە؛ بەڵام کاتێک پاشهاتە ناوچەیەکانی لێک دایەوە، بێدەنگیان ڕاگرت بەڵام مەسعوود بارزانی وەکوو بەڕێوەبەری گشت پرسییەکە لەسەر داخوازییەکەی خۆی پێداگری کرد.
دەسپێکی گشت پرسییەکە لە هەرێمی کوردستان لە مانگی مەی 2017 دوای چەند هەفتە لە کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا سەرۆکی بزووتنەوەی گۆڕان و ڕەخنەگر و ئۆپۆزسیۆنی گەورەی دەسەڵاتی هەرێم و هەروەها نەخۆش کەوتنی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق کە لە ناو جێگای نەخۆشی بوو لە حاڵێکدا ئەو پرۆسە سیاسییە بەڕیوە چوو کە هێشتا زەنگی کۆتایی داعش لە عێراق لێنەدرابوو و عێراق سەرقاڵی قەیرانی سیاسی بوو و توانی بڕیاردانی دەسەڵاتدارانی بەغدا سەبارەت بە پرسە گەورەکانی وڵات کەم بووبووەوە. سەرەڕای گوشارە سیاسییەکانی بارزانی لەسەر بەڕێوە بردنی ئەو گشت پرسییە هەندێک لە پارتە گەورەکانی کوردستان لە بەرانبەر ئەو گۆڕانکارییە وەستانەوە تا ئەوەی کە لە دوایین چرکەکاندا بە گوشار و هێرشە توندە سیاسیەکانی مێدیاکانی سەر بە بارزانی لە کۆتاییدا هەمووان لەسەر بەڕێوەچوونی ئەو گشت پرسییە ڕێککەوتن.
کۆمەڵگای جیهانی و حکومەتە ناوچەیی و سەروو ناوچەییەکان بە لەبەرچاو گرتنی دۆخی عێراق هەر یەکە و بە شێوەیەک هەوڵی دواخستنی گشت پرسییەکەیان دا؛ بەڵام لەگەڵ دژایەتی و پێداگری بارزانی بەرەوڕوو بوونەوە و هۆکارەکانی ڕەت کردنەوەی پێشنیارەکان لەلایەن بەرپرسانی بەڕێوەچوونی گشت پرسییەکەوە ئەو وڵاتانەی ڕازی نەکرد.
لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش کێشە جیدی هەبوون لەوانە زیاتر لە دوو ساڵ بوو کە ماوەی دەسەڵاتداری یاسایی بارزانی بە سەر هەرێمی کوردستان کۆتایی هاتبوو هەر لە بەر ئەوەش ڕەخنەی جیدی لەسەر سەرۆکایەتی هەرێم و پێشێل کرانی ڕاشکاوانەی دەستوور لەلایەن بارزانییەوە هەبوو، سەرەڕای ئەوە نەک سەرۆکایەتی هەرێم ملی نەدا بەڵکوو بە شێوەیەکی توندیش بەرەوڕوویان بووەوە کە ئەنجامەکەشی بووە داخرانی پەرلەمانی هەرێم و دەرکرانی ڕەخنەگران و دوور خستنەوەیان لە کار. بەم شێوەیە سەرۆکایەتی بارزانی بە بێ پەرلەمان و بە شێوەی نایاسایی بە سەر هەرێمی کوردستان درێژە درا.
ئەو گشت پرسییە لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو کە کوردەکان لە هەرێمی کوردستان لە باشترین دۆخی سیاسی و ئابووری بوون و تەنانەت تا سەروبەندی بوون بە دەوڵەت بە شێوەی نافەرمی چووبوونە پێشەوە. بەڕێوەبردنی ڕێفراندۆم جگە لە ئەوەی کە پێگەی هەرێمی لە نێو وڵاتانی ناوچەکە و حکومەتی ناوەندی هێنایە خوارەوە بەڵکوو لەبەر داکۆکی بارزانی گشت پرسی بە بێ دامودەزگای چاوەدێری نێودەوڵەتی و ئاستی وڵات وەکوو تاقیکارییەکی بێ چاوەدێر بوو، کەواتە ئەنجامەکەشی لەگەڵ کێشەی یاسایی بەرەوڕوو بووەوە.
بڵاو بوونەوەی نامەی وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی ئەمریکا، ڕێکس تەیلێرسۆن دوو ڕۆژ دوای گشت پرسی بۆ بەرپرسانی هەرێم بێژەری ئەوە بوو کە ئەمریکاش دژی ئەو گشت پرسییە بوو، تەنیا لۆبی ئیسرائیلی هاوڕێی ئەو ڕێفراندۆمە بوو کە هۆی دڵگەرمی بارزانی بوو. تەنانەت تورکیا بە هاوردە کردنی ڕۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێمەوە و بە 15 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی وەکوو یەکێک لە ئەو وڵاتانە کە سوودی زۆر دەبرد، دژی ئەو گشت پرسییە بوو.
بەم شێوەیە لە 25 ی سێپتەمبەری 2017 گشت پرسی بەڕێوە چوو و بارزانی بە هیوای گەییشتن بە ئارەزووەکانی کە پەراوێز خستنی کێشە یاساییەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و هەروەها کەوتنە پێشی ڕکابەرە سیاسییەکانی بوو، گەییشت. بە ڕوانینێک بە دۆخی هەرێم پێش و پاش گشت پرسی، دەرکەوت کە گشت پرسی چ بەڵایەکی خستووەتە گیانی هەرێمەوە. یەکێک لە خەسارە گەورەکانی بارزانی بە بەڕێوەبردنی گشت پرسییەکەی لە هەرێم لەدەست دانی ناوچە کوردنشینەکانە کە بەپێی مادەی 140 ی دەستوور بە هەرێمەوە لکێندرابوو و داهاتە نەوتییەکان و هەروەها گەمڕوکەکانی دەدرایە هەرێم.
دەستبەجێ دوای ئەوە بە حوکمی یاسایی پەرلەمانی عێراق گشت پرسی، نایاسایی ڕاگەیێندرا و هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە کورتترین کاتدا کەرکووکیان تا 25 کیلۆمەتری هەولێر خستە ژێر کۆنترۆلی خۆیان و جوگرافیای هەرێمی کوردستان گەییشتەوە سەردەمی پێش ڕووخانی سەددام. خەڵکی هەرێم لە تێجوو و سوودەکانی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم دەپرسن چ هۆکارێک بووە هۆی ئەوەی کە دەستکەوتەکانمان لەدەست بدەن؟ مەسعوود بارزانی بەدوای داواکاری کوردەکان بوو یان قووڵ کردنەوەی قڵیشی خێڵەکی و دروست کردنی پێکدادان لە عێراق؟ ڕاسپاردەی مەسعوود بارزانی لە ئەو گشت پرسییە گەییشتن بە ئامانجی پارتی و بنەماڵەیی خۆی بوو یان بەردەوامی نائەمنی لە عێراق؟ بارزانی دوای ئەو شکستە کە خۆی هۆکارە سەرەکییەکەی بوو، بەدوای دۆزینەوەی تاوانبار دەگەڕا کە ئەنگوستی تۆمەتەکە بەرەو یەکێتی و هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئێران درێژ کردەوە لە حاڵێکدا کە تاوانباری سەرەکی خودی مەسعوود بارزانی بوو کە هۆکاری گەڕانەوەی هەرێم بۆ پێش 2003 یە. ناوبراو بۆ مانەوە لەسەر دەسەڵات ، بە درێژایی مێژووی سیاسی خۆی نەک بە هەرێم و کوردەکانی ناوچەکە بەڵکوو ڕەحمی بە بنەماڵەکەی خۆشی نەکرد.
کوشتنی گوماناوی براکەی ئێدریس بارزانی دوای چل ساڵ هێشتا ناڕوون ماوەتەوە، مەرگی گوماناوی دلۆڤان بارزانی کە لە ڕووداوێکی گوماناوی کوژرا هێشتا ڕوون نەبووەتەوە و باسی زۆری لەسەرە. و دواین لێکەوتەی ئەو بیرەی بارزانی و لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی کنگرەی پارتی دیمۆکرات لە ڕێکەوتی 10 ی نۆڤەمبەری داهاتوو دەبینین کە چلۆن وەلیعەهد و جێگری خۆی بە خەڵکی کورد دەناسێنێت.