سەرۆک کۆماری ئێران وتی: گەلی ئێران هەمبەر هەوڵە دوژمنانەکانی ئەمریکا بێدەنگ دانانیشێت و لە کردەوەدا داهێنانی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە وەڵامی پێوەندی تەلەفۆنی "هەیسەم بێن تارق ئال سەعید" سوڵتانی عومان بە وتنی ئەوەی کە پێوەندی سیاسی ئێران و عومان گەییشتووەتە بانترین ئاستی خۆی، ڕایگەیاند: پێوەندی تاران و مەسقەت لە بواری جیاوازدا ڕوو لە گەشەیە.

 ئیبراهیم ڕەئیسی لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا بە ئاماژە بە حسێب و کتێبی هەڵەی ئەمریکا لە پاڵپشتی لە و گەش کردنەوەی ئاگری نائارامییەکان لە ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا بە هەڵە پێی وابوو گەمارۆکانیان گەلی ئێران ڕادەوەستێنێت بەڵام کاتێک بینیان گەلی ئێران هەمبەر گەمارۆکان نەک ناوەستێت، بەڵکوو درێژە دەداتە گەشە و پێشکەوتنەکانی خۆی، ڕوویان کردە ئاژاوەنانەوە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ناوبراو جەختی کرد: گەلی ئێران هەمبەر هەوڵە دوژمنانەکانی ئەمریکا بێدەنگ دانانیشێت و لە کردەوەدا داهێنانی دەبێت.