بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سپای پاسداران ئەمڕۆ لە مانۆڕی گەورەی هێزی وشکایی سپا لە ناوچەی ئەرەس، وتی: ئەمریکا ڕاستەخۆ خۆی لە کاروباری ناوخۆیی ئێمە وەردەدات کەسێک کە دەرمان و خۆراکی لە سەر گەلی ئێمە گەمارۆ داوە و جیهانی بەرەو گەمارۆدانی ئێمە هان دا.
ناوبراو وتیشی: داوا لە هەمووان دەکەین کێشەکانیان لە ڕێگای گفتوگۆوە چارەسەر بکەن. ئیسرائیل لە هەر کوێ ببێت سەرچاوەی نائەمنییە. ئیسرائیل دزەی کردووەتە نێو هەندێک لە وڵاتانی دەڤەری ئێمەوە و سروشتی ئەو ڕژێمەش نائەمنییە. هۆشداریی دەدەینە وڵاتانی دراوسێ کە ئیسرائیل لە وڵاتانی ئیسلامی ڕێگا نەدەن چونکوو دەیانەوێت پێکدادانەکانی خۆیان لە فەلەستین چارەسەر بکەن و بەدوای پەرەپێدان بە نائەمنین.
فەرماندەی گشتی سپا لە کۆتاییدا هۆشداریی دایە عەرەبستان و وتی: هۆشدارییەک دەدەمە عەرەبستان کە ناوەندە مێدیاییەکانیان کە بە دوای سەربزێوین و ڕاشکاوانە گەنجانمان هان دەدەن کە وشیاری هەڵسوکەوتتان بن و ئەو مێدیاگەلە کۆنترۆڵ بکەن ئەگینا دووکەڵەکەی دەڕوانە چاوی خۆتان. ئێوە لە ڕێگای ئەو مێدیاگەلەوە دەست لە کاروباری ناوخۆیی ئێمە وەر دەدەن بەڵام بزانن کە بەستێن خەسار لێدانتان هەیە. هۆشدارییمان دا.