سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە رووداوی زیندانی ئێڤین جەنایەتێ بوو کە دەستوپەیوەندەکانی دوژمن کردیان جەختی کرد دەبێ هۆکارانی ئەم کردەوە بناسرێنەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام موحسێنی ئێژەیی، بە ئاماژە بە لێدوانی دەستێوەردەرانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی گەل و حکومەتی ئێران وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە پێشینەی چەند دەیە جەنایەت دژی مرۆڤەکان لە هەموو جیهان و بە تایبەت دژی گەلیئێران ، خەریکە بەو شێوە قسە دەکات.

ئاماژەشی بە جەنایەت و کردەوە تیرۆریستیەکانی ئەمریکا و زایۆنییەکان و هەندێ وڵاتی رۆژاوایی دژی ناوچەی رۆژاوای ئاسیا و گەلی ئێران وەکوو تیرۆری زانایانی ئەتۆمی ئێران دا.

ئێژەیی وتی: ئەوەی لە زیندانی ئێڤین روویدا  جەنایەتێ بوو کە چەند کەسێک لە دەستوپەیوەندەکانی دوژمن ئەنجامیان دا.ئەوانە کارگەیەکیان سووتاند کە دروست کرا بوو بۆ ئەوەی داهاتەکەی بۆبنەماڵەی زیندانیان خەرج بکرێت.