بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە درێژەی لێدوانە دەستێوەردانانەکانی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران، لە ئەگەری سەپاندنی گەمارۆی نوێ بە سەر تاران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەرەبییە، جۆزێپ بورل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە درێژەی پاگەندە و لێدوانە دەستێوەردانانەکانی هەفتەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی ئەورووپی و ئەمریکی سەبارەت بە نائارامییەکان لە ئێران، لە پاکێجی گەمارۆی نوێ لەدژی تاران هەواڵی دا و پاگەندەی کرد کە ئەو گەمارۆیانە پێوەندیان بە ئەو نارامیانەوە هەیە.

بورل لە سەروبەندی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە بورکسێل قسەی دەکرد، لە درێژەدا پاگەندەی کرد: چاوەڕوانی پێشکەوتن لە دانوستانەکانی ڤیەنام نییە. جێگای داخە چونکوو، ئێمە زۆر زۆر نێزیک بووین.