بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە عەرەبی جەدید، ناسر شبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕۆژی ڕابردوو، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک لە 250 کیلۆمەتری باکووری بەغدای پێتەختی ئەو وڵاتە کردەوە تا وەکوو شەشەمین فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عێڕاق ناوبانگ دەربکات.
هەواڵدەری فەرمی عێڕاق بە ئاماژە بە ئەوەی کە فڕۆکەی سەرۆک کۆماری عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوو نیشتەوە، دەسپێکی چالاکیی ئەو فڕۆکەخانەیەی ڕاگەیاند.
ئەندازیار محەمەد عسمەت، ئەندامی شاندی سەرۆکایەتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکووک، وتی کە ئەو فڕۆکەخانە بەرژەوەندی بازرگانی و ئابووری زۆری بۆ شاری کەرکووک و دەڤەری دەبێت و ئێمە چاوەڕوانین کە سەدان هێزی مرۆیی لە ئەو فڕۆکەخانە خەریکی ئیش و کار ببن.