بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی بەهادۆری جەهرۆمی وتەبێژی دەوڵەت رایگەیاند: یەکمایەتی چالاکییەکانی رێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران بەرەو پیشەسازی و کەڵک وەرگری ئابووری، دەرمانی و بەرهەمی تەندروستی و پاکژی و کشتوکاڵە.
راشیگەیاند لە ئێستادا 200 ناوەندی دەرمانی و نەخۆشخانە لە ئێران 50 جۆر رادیۆ دەرمانی جۆراوجۆر کە هەمووی بەرهەمی رێکخراوەی وزەی ئەتۆمیە، بەکاردێنن بۆ چارەسەری نەخۆشین.
هەروەها لە بواری بەرهەم هێنانی کارەبا دەمانەوئت دەفرایەتی بەرهەم هێنانی کارەبای ئەتۆمی بۆ 10, هەزار مێگاوات بەرز بکەینەوە.