وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەوڵێکی دەستێوەردانانە بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە زیندانی ئێڤین لە تاران کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی هێنانە ئارای پاگەندە و دەستێوەردانەکانی بەرپرسانی ئەمریکی لە پرسە ناوخۆییەکانی ئێران، جارێکی دیکە نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە لێدوانی دەستێوەردانانە لە سەر کاروباری ناوخۆیی ئێران قسەی کرد و بە ئاگرکەوتنەوە لە زیندانی ئێڤین کاردانەوەی نیشان دا.

پرایس بە بڵاو کردنەوەی تویتێک وێڕای پاگەندەی نیگەرانی سەبارەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە زیندانی ئێڤین، هەروەها پاگەندەی کرد کە بەرپرسیارێتی گیانی زیندانیانی ئەمریکی-ئێرانی لە ئەستۆی حکومەتی ئێرانە.

ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە درێژەدا نووسی: ئێمە لەگەڵ دەوڵەتی سوید وەکوو پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە پێوەندیداین. بەرپرسیارێتی تەواوی ئاسایشی هاووڵاتیانی ئێمە کە بە ناحەق گیراون، لە ئەستۆی ئێران و ئەبێ دەستبەجێ ئازاد بکرێن.